کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی یازیبۆڵاغی سه‌قز دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌ن

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی یازیبۆڵاغی سه‌قز دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌ن

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی یازیبۆڵاغی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز دژبه‌ چالاكی مه‌عدنكاره‌كان له‌و ناوچه‌ ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی گوندی یازیبۆڵاغی و ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ر به‌ شاری سه‌قز له‌ به‌رده‌م شیركه‌تێكی چالاك له‌ مه‌عدنی بالووقایه كۆبوونه‌وه‌ و كارمه‌ندانی ئه‌و شیركه‌ته‌یان ناچار به‌ داخستنی مه‌عدنه‌كه‌ كرد. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ كار و باری مه‌عده‌ن له‌ ژێر ناوی ده‌رهێنانی ئاسن شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانی هه‌ڵئه‌كۆڵن و له‌ ناویان ده‌بن. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی گوندی یازیبۆڵاغی پاش تێگه‌یشتن له‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ڕێگه‌یان له‌ كار و چالاكییه‌كانیان گرتووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیان له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ده‌ر ناوه‌.