ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “كۆركۆره”ی سنه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له لێدانی مه‌عده‌نێكی نوێ له گونده‌كه‌یان و له‌ناوبردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، شیركه‌تێكی سه‌ر به سپای پاسداران هاتۆته ناوچه‌كه و ته‌واوی كێوه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كاناڵبه‌ندی و جه‌دوه‌لبه‌ندی كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كه‌ش خه‌ڵكی ئیسفه‌هانن. خه‌ڵكی ناڕازی “كۆركۆره” ده‌ڵێن: ئه‌و شیركه‌ته به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان هاتووه‌ته ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی پیسكردن و له‌ناوبردنی زه‌ویه كه‌شاوه‌رزییه‌كانیانه‌وه، خه‌ڵك ناچار به چۆڵكردنی ناوچه‌كه بكه‌ن، گوندنشینان داوای هاوكاری له خه‌ڵكی سنه و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌كه‌ه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیان لێ بكه‌ن. شایانی باسه كه ئه‌و ناوچه‌یه له ٨ كیلۆمتری شاری سنه و نزیك به گونده‌كانی “ده‌وڵه‌ت ئاوا”، “به‌رازان”، “سه‌ڵوات ئاوا” و “هه‌لیزئاوا”یه.