به‌پێی هه‌واڵی گه‌یتشوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سپای پاسداران ویستوویانه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له گوندی “ئاڵیاوێ”ی شنۆ دامه‌زرێنن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسداران به بیانووی درووست كردنی مزگه‌وتێكی تازه، بینای مه‌زگه‌وتی ئه‌و گونده‌یان داگییر كردووه و وه‌كوو بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاری دێنن. له لایه‌كی دیكه‌وه به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و بینا تازه‌یه‌ی كه سازمان كردووه بیكه‌ن به مزگه‌وت به‌ڵام خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.