له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی نوێی خوێندن، نرخی كه‌لووپه‌لی خوێندكاران تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و گرانی و نه‌بوونی ئیمكانات ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، جل و به‌رگ كه له‌ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا ٨٠ بۆ ١٤٠ هه‌زار تمه‌ن بوو، له ئێستادا ٣٥٠ بۆ ٥٠٠ هه‌زارتمه‌نه. له به‌شێك له مه‌ده‌ره‌سه خسووسیه‌كان نرخی جل و به‌رگ تا یه‌ك ملیۆن تمه‌ن مه‌زه‌نده ده‌كرێت. نرخی كۆڵه‌پشتی و قه‌ڵه‌م و كاغه‌زیش تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه وچینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا توانای دابینكردنیان نییه.