به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رمان ده‌ست ناكه‌وێت و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نه‌خۆشیان له ماڵه‌وه هه‌یه ساز كردووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌ی بێهداشت و ده‌رمان، له ئێستادا ٧٠٠ بۆ هه‌زار جۆر ده‌رمان له وڵات یان بوونی نییه و یان زۆر كه‌م ده‌ست ئه‌كه‌وێت و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵك و نه‌خۆشخانه‌كان درووست كردووه. به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی هه‌ناسه ته‌نگیان هه‌یه زۆرترین قوربانی ئه‌و قه‌یرانه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رمانه ئاسایی و سه‌ره‌تایه‌كانیش وه‌كوو ئانتی بیووتیك و ئازارشكێنه‌كان له هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌كدا ده‌ست ناكه‌وێت و نه‌خۆشخانه‌كانیش كێشه‌ی سێرۆمیان هه‌یه.، ئه‌وه له حاڵێكدایه ك له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین تۆن ده‌رمانی شاردراو كه ماوه‌یان تێپه‌ڕ ببوو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌ناوبردران.