شه‌وی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه‌كه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری كامیاران خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “كوردستان گۆڕستانی فاشیسته‌كان”، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و چه‌ند كه‌س برینڵدابوون. هه‌روه‌ها له شاری بیجاڕ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌مه‌به‌ستی مه‌حكوومكردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و دژبه‌به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه. له شاری مه‌ریوانه‌وه هه‌واڵه‌كان باس له به‌شداری به‌رچاوی ژنانی ئه‌و شاره له خۆپێشاندان و فڕێدانی په‌چه‌ی كۆیلایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی مه‌ریوان پاش كۆبوونه‌وه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. له شاری سنه لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره شه‌قامه‌كانی “سه‌فه‌ری” و “شه‌ریف ئاوا”یان داخست و به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه. ڕاپۆرته‌كان باس له خۆپێشاندانێكی به‌رین له شاره‌كانی “دێولان” و قوروه ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و دوو شاره دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیان برینداركرد. له شاری مهاباد و بۆكان هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و پیاوێكی به‌ساڵاچوو له شاری بۆكان برینداربوون. له شاری ئیلامه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ئه‌و شاره به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم،ئه‌و كه‌سه‌ی خوشكمی كوشت” سیسته‌می سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی پاوه و كرماشان، خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌تنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و ژنێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “گلاره مورادی” له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. به‌پێی دوایین زانیاری شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆریان بۆ ده‌ورووبه‌ری هۆتێل كورد له شاری سه‌قز گواستووه‌ته‌وه.