به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه په‌یوندیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه، بۆ هه‌ر شارێكی سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كت پێشكه‌ش ناكه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌و ئیمكاناته بۆ زیاره‌تكه‌رانی كه‌ربه‌لایه.
هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، ماوەی سێ رۆژی رابردوو کە بۆ سەفەر چووین بۆ ناوچەکانی بانە و پیرانشار و سەردەشت، ڕژیم تەواوی ئیمکاناتی ئەو شارانەی ته‌رخان كردووه بۆ زیارەتکارانی كه‌ربه‌لا. ئێمە كۆمه‌ڵێك موعه‌لیم بووین كه بۆ پشوودان سه‌ردانی “خانه‌ی موعولیم“مان كرد، به‌ڵام له دابینكردنی ئیمكانات بۆمان خۆیان بوارد. هه‌روه‌ها چه‌ندین هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش له شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه‌شه‌وه كه بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ئه‌و دوو شاره‌یان كردبوو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ژیانی له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاڵ كردووه.