به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ست كه‌می ده‌رمانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: له هه‌ندێك نه‌خۆشخانه ته‌نانه‌ت سێرۆمیش ده‌ست ناكه‌وێت و بۆ كڕینی ده‌رمانه نایابه‌كان ئه‌بێ سه‌ردانی بازاڕی ڕه‌شی تاران بكه‌یت.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، بەڕێوەبەری کومیسیۆنی تەندروستی پاڕلەمانی ڕژێم ڕۆژی ڕابردوو لەبارەی دۆخی بازاڕی دەرمانه‌وه ڕایگەیاندبوو كه هەندێک لە دەرمانەکان، ژمارەیان لە ئەنبارەکانیشدا لە تەواوبووندایە و دەستناکەوێت. به‌وته‌ی ده‌رمانفرۆشێكی شاری سنه، پێشتریش چەند قەڵەمێکی دیکە لە دەرمانەکان کۆتای‌یان پێهاتبوو کە قەرەبوو نەبووەتەوە و لەوانەیە “ئانتی بیوتیک” و تەنانەت هەندێک سێرۆمیش له وڵات‌دا چیتر ده‌ست نه‌كه‌وێت.