سه‌دان شارۆمه‌ندی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشوور ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، له‌به‌رده‌م موزه‌ی شاری كیپ تاون كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌فه‌ری شا و شاژنی هوله‌ند بۆ ئه‌و وڵاته نیشان دا.
خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌فریقای باشوور به وتنه‌وی دروشمه‌كانی “ئێوه كه‌لتووری ئێمه‌تان دزیوه”، “ڕێزمان لێ بگرن” و “ئێمه غه‌رامه‌مان ده‌وێت” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری شا و شاژنی هوله‌ند بۆ ئه‌و وڵاته نیشان دا. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی هوله‌ند له سه‌ده‌كانی ١٦ و ١٧ دا یه‌كێك له داگیركه‌رانی وڵاتانی ئه‌فریقایی بووه و زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار كۆیله‌ی خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشووری به مه‌به‌ستنی كڕین و فرۆش بۆ ناوچه‌ی كارائیب له ئه‌مریكای لاتین گواستۆته‌وه كه به‌شێكی زۆریان له ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.