ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاری ڕاسه‌كی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ئاست نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ده‌یان مه‌عده‌ن و كانگای هه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌ژاری دا ده‌ژین و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی لووله‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز له‌و ئوستانه‌وه بۆ پاكستان هیچ یه‌ك له شاره‌كان لووله‌كه‌شی گازیان بۆ نه‌كراوه. هاووڵاتیان ناڕازی ده‌ڵێن: ڕۆژانه چه‌ندین كاتژمێر له ڕیزی كه‌پسوول دا ڕاده‌وه‌ستن و له كار و كه‌سابه‌ت كه‌وتوون و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.