شه‌وی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی پت و سێداره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران پارس، ئێكباتان، نازی ئاباد، ئاریاشار، شه‌قامی كارگه‌ر، مێترۆی شانۆی شار، سادقیه و سه‌تارخان بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام دژبه ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”، “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی” و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌سفه‌راین، ئیسفه‌هان، ئابدانان و زه‌نجان لاوانی شۆڕشگێڕ به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژیه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئێعدام و سه‌ركوتی ڕژیم نیشان دا.