به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری پاوه له ئاست نه‌بوونی ئارد و ده‌ست نه‌كه‌وتنی نان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كان له شاری پاوه، زۆربه‌یان داخراون و نان به‌سه‌ختی له‌و شاره ده‌ست ئه‌كه‌وێت. كه‌می نان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له حاڵێك دایه كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كرێكار و هه‌ژارن و نان خۆراكی سه‌ره‌كی سه‌ر سفره‌كانیانه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بێده‌نگی خه‌ریكه نرخی نان له ڕێگه‌ی ناچاركردنی نانه‌واخانه‌كان بۆ كڕینی ئاردی ئازاد به‌رز ده‌كاته‌وه.