ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاره جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای ئیلام له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی دوو حه‌وته‌یه كه ئاوی شاره جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای ئیلام به‌رده‌وام قه‌تع ده‌بێت و به‌رپرسانی ڕژیم له گه‌رمای ٤٥ پله‌ی دا هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك ناده‌ن. هاووڵاتیان له ئاست نه‌بوونی ئاو و قه‌تعی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: له گه‌رمای زۆری هاوین دا كولره‌كانیان كار ناكات و به‌ساڵاچووان و منداڵان تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و گه‌رمازه‌ده‌گی بوون.