کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ له‌ ئاست كه‌می نان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ له‌ ئاست كه‌می نان 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ئاست كه‌می ئارد  و نه‌بوونی نان له‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی پارێزگای ورمێی كه‌م كردووه‌ و دانیشتووانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ وه‌كوو خۆی، سه‌ڵماس، میاندوواو و….هه‌تد به‌ دوای نان دا سه‌رگه‌ردان بوون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕێزی نانه‌واخانه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغه و  هەر کەسێک ئه‌بێ له‌ ساعه‌ت ٣ و نیوی سەر لە به‌یانیه‌وه‌ بچی ڕیز بگری بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌ك نانی ده‌ست بكه‌وێت.