به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ئاست كه‌می ئارد و نه‌بوونی نان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی پارێزگای ورمێی كه‌م كردووه و دانیشتووانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه وه‌كوو خۆی، سه‌ڵماس، میاندوواو و….هه‌تد به دوای نان دا سه‌رگه‌ردان بوون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕێزی نانه‌واخانه‌كان زۆر قه‌ره‌باڵغه و هەر کەسێک ئه‌بێ له ساعه‌ت ٣ و نیوی سەر لە به‌یانیه‌وه بچی ڕیز بگری بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌ك نانی ده‌ست بكه‌وێت.