به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دووباره‌ی نرخی دۆلار، خه‌ڵكێكی زۆر له شاری ورمی بۆ كڕینی دۆلار چوونه بازاڕ و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه و چه‌ند كه‌س برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و دۆخی ناڕوونی ڕیككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی نرخی دۆلار، خه‌ڵكێكی زۆر له شاری ورمێ بۆ گوڕانیی داراییه‌كانیان بۆ ئه‌رزی بیانی سه‌ردانی بازاڕیان كرد و كاتێك له ڕیزدا ویسابوون له نێوان خه‌ڵكدا ناكۆكی درووست بوو و شه‌ڕ هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س برینداربوون.