ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، خه‌ڵكی چه‌ند گه‌ڕه‌كی هه‌مه‌دان له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی ئاو و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی شارومه‌ندانی ناڕازی، هێشتا وه‌رزی هاوین ده‌ستی پێ نه‌كردووه، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره قه‌تع ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ی به ناوی ئاوی خواردنه‌وه به خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن زۆر پیسه و بۆنێكی ناخۆشی لێوه دێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دا، ژێنكی ناڕازی به فه‌رمانداری وت: زۆر عه‌یبه كه خه‌ڵكتان ناچار كردووه لێره كۆبێته‌وه و چوار به‌سیجی بێ ڕه‌وشت بێ‌ڕێزیان پێ بكه‌ن”، به‌دوای وته‌كانی ئه‌و ژنه، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانی لێ كرا و هێزه‌كانی ڕژیم پاشه‌كشه‌یان كرد.