کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌فتان له‌ ئاست چالاكی شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌فتان له‌ ئاست چالاكی شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤١ی گوڵان، دانیشتووانی ناوچه‌ی ته‌فتانی سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له‌به‌رده‌م شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ مه‌عده‌نی زێڕی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، زه‌وی كه‌شاوه‌رزان بۆ لێدانی مه‌عده‌ن داگیر كراوه‌، هێزی كاری بوومی دانه‌مه‌زراوه‌ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ش تێك دراوه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ نایانه‌وێت مه‌عده‌ن درێژه‌ به‌ كار و چالاكییه‌كانی بدات. به‌وته‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌لووچ، مه‌عده‌نی زێڕی ته‌فتان سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی به‌لووچه‌، به‌ڵام هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ نییه‌ و سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ هه‌ژاری ته‌واودا ده‌ژین.