به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی كرێنشینی دانیشتووی شاری مه‌هاباد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی كرێ خانوو ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: چینی هه‌ژار به ده‌ست گرانی و هه‌ڵاوسان وه‌زاڵه هاتوون و توانای په‌رداختی كرێ خانوویان نه‌ماوه.
به وته‌ی هاووڵاتییان، كرێ خانووی ساڵی پار ٢ ملیۆن تمه‌ن بوو و ئه‌مساڵ بۆ پێنج ملیۆن تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خاوه‌ن ماڵ ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن ڕه‌هن وه‌رده‌گرێت و به‌شێكی زۆر له كرێنشینه‌كان توانای په‌رداختیان نییه و ناچارن له گونده‌كان نیشته‌جێ بن.