به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتێانی شاری مه‌هاباد ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پچڕانی به‌رده‌وامی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه و مووشكلاتی خه‌ڵك بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه به بێ ئاگاداركردنه‌وه ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌یان قه‌تع كردووه و خه‌ڵك تووشی كێشه و گرفتی زۆر بوون. به وته‌ی هاووڵاتێانی ئه‌و شاره، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی مه‌هاباد، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه نه‌بووه.