كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “مه‌هاباد”ی سه‌ر به شارستانی “ئه‌ردستان”ی ئۆستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌ندنی نایاسایی بیری ئاو و داگیر كردنی كانییه‌كی ئه‌و شاره له لایه‌ن شیركه‌تی فوولادی “نه‌ته‌نز” ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داگیر كردنی كانی “باباحاجی” ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: چیتر ئیجازه ناده‌ن سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نكارانی سه‌نایه‌عی فوولادی نه‌ته‌نز سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیان داگیر بكه‌ن و بۆ به‌رهه‌مهێنانی فوولاد بیگوازێننه‌وه له كاتێكدا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌شی نییه.