کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مهاباد له‌ئاست ده‌ستدرێژی سێكسی پیاوێک بۆ سەر منداڵێک

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ له‌ پاركی منداڵانی مهاباد ده‌ستدێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و خه‌ڵك پێی ده‌زانن و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێدانی تاوانبار، له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئەوە یەکەم جار نییە ئەو پیاوە ئازاری سێكسی منداڵی داوه‌ و پێشتریش چه‌ندین جاری دیكه‌ ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام وێڕای سكاڵای خه‌ڵك ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌یتی منداڵانی پارك هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، منداڵه‌كانیان كاتێك ئه‌گرێنه‌وه‌ بۆ ماڵ شتی سه‌یر و سه‌مه‌ریان بۆ باس ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌ پزیشكی دروونناسی هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له باكووری كوردستان

komalah

تیرۆری سێ چالاكوانی “پ.ك.ك” له‌ شاری سلێمانی و شارباژێڕ

komalah