شه‌وی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد دژبه ژاراویكردنی قوتابیانی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بانگه‌وازێكیان به مه‌به‌ستی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن بۆ ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، لاوانی ئازادیخوازی مهاباد به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانی شارۆچكه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشم ئه‌ڵێنه‌وه. خه‌ڵكی ناڕازی مهاباد له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان له ته‌واوی قوتابیان و موعه‌لیمانی ئه‌و شاره كرد كه به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه هۆڵه‌كانی خۆێندن بایكۆت بكه‌ن.