ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی فه‌جری سه‌ر به شارستانی لۆردێگان، له ئاست بێ ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازی خه‌ڵك، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه ناردووه. پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری یه‌كێك له پڕئاوترین پارێزگاكانی ئێرانه، به‌ڵام زۆربه‌ی شار و گونده‌كان ئاویان نییه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بۆ دابینكردنی ئاوی پارێزگای ئیسفه‌هان و شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كان به‌كار ده‌برێت.