به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له ئاست بڵاوكردنی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن شیركه‌تی میهه‌ن ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست ته‌ندرووستی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، نرخی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی شیركه‌تی میهه‌ن چه‌ند هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه و ماوه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان به‌سه‌ر چووه به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به ئه‌نقه‌ست له نێو خه‌ڵك دا بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه. شیركه‌تی میهه‌ن هه‌مان كۆمپانیایه كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا یارمه‌تی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌دا و ماشێنه وه‌نه‌كانی وه‌كوو ئامێری گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركروان به‌كار ده‌برا.