به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاونیشتمانیانی پارێزگای كوردستان له‌ئاست بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ناڕازین و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ڕێكخراوه ژینگه‌پارێزه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ن.
به‌پی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هه‌ر ڕۆژ و له ناوچه‌یه‌كی كوردستان كامیۆن، كامیۆن داری بڕاوی دارستانه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. كه‌س نازانێت ئه‌وانه كێن و چۆن مۆڵه‌تیان پێ دراوه له پێش چاوی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌شرووشتیه‌كان و هێزه ئینتزامییه‌كان به ئاسانی داره‌كان قاچاخ بكه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه به‌رپرسانی ڕژیم و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕێگه به‌و تاڵانكاریه نه‌گرن ئه‌وه دارستانه‌كانی كوردستانیش هاوشێوه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ناو ده‌چێت.