ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی پارێزگای كوردستان له ئاست گرانی نرخی گۆشتی سوور ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی گۆشتی سوور لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هێندە بەرزبووەتەوە، تەنانەت بەشێک لە گۆشت‌فرۆشەکانیش ناتوانن نیو کیلۆ گۆشت بکڕن. نرخی سیخێك كه‌واو ٧٠ هه‌زار تمه‌نه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نیا توانای كڕینی ٥٠ هه‌زار تمه‌ن كۆشتیان هه‌یه. له ڕۆژانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به كه‌م خۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌كانی وه‌كوو پۆكانه‌وه‌ی ئێسقان له نێو لاوان دا هۆشداری دابوو به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به ته‌ندرووستی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك نادات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی ڕژیم خۆیان حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی چه‌ند ده هه‌زار دۆلاری وه‌ر ده‌گرن به‌ڵام كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای دابینكردنی بژێوی ژیانیان نه‌ماوه.