ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی شاره‌كانی حه‌سه‌كه، ئامه‌د، ده‌رسیم و ئانكارا، دژ به كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له سووریا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشمی “له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له سووریا بێده‌نگ نه‌بین“، ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنانی كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی نوێی سووریا بوون. له ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌شداربووان ئاماژه‌یان به دژه مرۆڤایه‌تی بوونی ئه‌م كرده‌وه كرد و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر دۆخی ژیانی شارومه‌ندانی عه‌له‌وی له سووریا بوون.