کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كرماشان له‌ ئاست سووتانی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كرماشان له‌ ئاست سووتانی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی كرماشان له‌ چه‌ند په‌یامی ویدیۆیی دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سووتاندنی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ نیشان دا.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیم له‌ جیاتی كۆتایی هێنان به‌ سووتاندنی مازۆت، كار و ژیانی خه‌ڵكی داخستووه‌ و ته‌نانه‌ت فرۆشگا گه‌وره‌كانیش ناتوانن دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. سووتانی به‌رده‌وامی مازۆرت كه‌ش و هه‌وای كرماشانی به‌ ته‌واوی پیس كردووه‌ و خه‌ڵك له‌و باروودۆخه خراپه ئابوورییه‌ش دا‌ ناتوانن له‌ ماڵ بچنه ده‌ره‌وه‌.