ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خه‌ڵكی كرماشان له ئاست نه‌بوونی ده‌رمانی هه‌ندێك له نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان له ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و شاره ڕاگه‌یاندنیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله، شه‌كره و ئالرژییان نییه و خه‌ڵك به‌دوای ده‌رمان دا سه‌رگه‌ردانن. چالاكانی بواری كه‌سب و كار و بازاڕ ده‌ڵێن: مافیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران ده‌رمان هاورده ده‌كه‌ن و له نێو بازاڕی ئازاد دا بڵاو دهكهنههوه، له حاڵێكدا مۆڵه‌تی و ئه‌رزیان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌رمان، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی چاودێرییان ناكات.