ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری كرماشان له ئاست سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی بێستوون ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هه‌وای شاره‌كانی بێستوون و كرماشان بۆ هه‌ڵمژین به‌كار نایێت و ئاسمانی شاره‌كان به دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش پۆشراوه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، تا ئێستا چه‌ند جار له ئاست سووتاندنی مازۆت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان سه‌ره‌تا ڕه‌دیان كردۆته‌وه و دواجار كه دانیان پێ ناوه، هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵنه‌گرتووه.