به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاری كرماشان له‌ئاست گرانی كرێ تاكسی ناڕازین و ده‌ڵێن داهات و تێچووی ژیانمان یه‌ك ناگرێته‌وه و له‌دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین.
به‌پێی دوایین په‌سه‌ندكراوی ڕێكخراوی تاكسیڕانی كرماشان، نرخی كرێ تاكسی له ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌وه به بڕی ٤٨٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌ندێك مه‌سیر ٤ هه‌زار و هه‌ندێك مه‌سیر نرخه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ٩ هه‌زار تمه‌ن. هه‌روه‌ها نرخی كرێ ئۆتوبووس و تاكسی ته‌له‌فوونیش دوو هێنده گران بووه و گوشاری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكاری ئه‌و شاره هاوردووه. خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: بێكاری، گرانی و هه‌ڵاوسان بۆته به‌ڵای گیانی خه‌ڵك و گران كردنی نرخی تاكسی و ئۆتوبووسیش دوو هێنده‌ی دیكه گوشاری بۆ هێناوین.