له ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتووانی ناوچه‌ی “پولی شیرازی” له شارستانی قه‌سری شیرین له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن مافیاكانی حكوومه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی “پولی شیرازی” ٢٥ ساڵ له‌وه‌به‌ر ئه‌و زه‌مینانه‌یان كڕیوه و به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ڕێكخراوی “ئه‌سناد و ئه‌ملاك”ی وڵاتیان هه‌یه. ئێستا ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئه‌و شاره به هاوكاری سپای پاسداران ده‌یانه‌وێت ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریان دا بڕوخێنن. دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه پاش هاتنی هێزه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتوون.