کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ ئاست كوشتنی منداڵێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ شاری جێندرێسی سه‌ر به‌ كانتۆنی عه‌فرین ته‌قه‌یان له‌ منداڵێك كرد و كوشتیان، پاش ئه‌و ڕووداوه‌ كوردانی عه‌فرین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی كوردی دانیشتووی شاری جێندرێسی سه‌ر به‌ كانتۆنی عه‌فرین به‌ ناوییه‌مه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیمله‌لایه‌ن هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی خرایه‌ نێو بیرێكی ئاودا. پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داویان له‌ خه‌ڵك كرد دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندان بكه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرد، به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بریندارانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-