سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له كۆبوونه‌وه‌یێكی گه‌وره‌دا خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی توركیا له‌و شاره بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌دان كه‌س له شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری حه‌له‌ب، باب و عه‌فرین له ئاست ڕفاندنی شارومه‌ندان له‌لایه‌ن توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی داگیركه‌ران له‌و باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووی سووریه بوون. شایانی باسه كه چه‌كدارانی گرووپه ئیسلامگه‌راكان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌س بریندار كراون.