به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ماگی خاكه‌لێوه، هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری ورمێ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له‌و شاره ده‌ربڕی.
به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌و كاته‌وه ساڵی تازه ده‌ستیپێكردووه به‌رده‌وام ئاوی چه‌ندین ناوچه و گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره پچڕاوه و كێشه‌ی زۆری بۆ خه‌ڵك ساز كردووه و بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له كاتی پشوودانی ڕۆژانی نه‌ورۆزدا زۆر خراپه و به‌رپرسانی ڕژیم له‌و پارێزگایه هیچ بایه‌خێك به ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه ناده‌ن.