به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیتحادییه‌ی نانه‌واخانه‌كانی كوردستان و ئێران به خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانیان وتووه كه نابێت به‌بێ كارتی میللی نان به كه‌س بفرۆشن و كه‌س بۆی نییه زیاتر له ٤ بۆ ١٥ نان وه‌ر بگرێت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، وێڕای هه‌بوونی كارتی میللی ئه‌گه‌ر بته‌وێت به كارتی بانكی پاره‌ی نانه‌كه بده‌ی، ئه‌بێ كارته‌كه به ناو خۆته‌وه بێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له نانه‌واخانه‌كان زیاتر له چوار نان به كه‌س نافرۆشن و به‌شێكیان له ١٥ دانه و ژماره‌یه‌كی دیكه ٨ بۆ ١٠ نان زیاتر به خه‌ڵك ناده‌ن. هه‌موو ئه‌وانه له حاڵكێدایه كه به‌رپرسانی ڕژیم به‌رپرسیاره‌تی بڕیاره‌كانی خۆیانیش له ئه‌ستۆ ناگرن و خه‌ڵك و نانه‌واخانه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر داناوه. شایانی باسه كه كوالێتی نانه‌كانیش زۆر خراپه و هه‌ر شوێنێكی شار به نرخێك نان ده‌فرۆشێت كه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ساز كردووه.