ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی سیستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعەی “نه‌سرئاباد” كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست پێنه‌دانی حه‌قاوه‌ی هیرمه‌ند ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی سیستانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له شاری زابۆل كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست پێنه‌دانی حه‌قاوه‌ی هیرمه‌ند، وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی هاموون و چانیمه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بوون. به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، به‌هۆی وشكبوونی هاموون و چانیمه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار، به‌هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌كه ناچار به كۆچ بۆ شاره‌كانی دیكه بوون و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.