شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، لاوانی شۆڕشگێڕی سه‌قز دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی سه‌قز پاش هێرشه شیمیاییه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مانگرتنی گشتینان بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاند و به‌شێكی زۆر له بازاڕیان و قوتابیان مانیان گرت. به كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێڕ به ئاگركردنه‌وه و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا. شایانی باسه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش لاوانی ئازادیخوازی مهاباد به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دابوو.