به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌م ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری سه‌رده‌شت له‌ئاست خراپی كوالێتی ئاوی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، شاری سه‌رده‌شت به‌ندئاوێكی هه‌یه كه له‌سه‌ر چۆمی “زاپی بچووك” لێداروه و ئاوی كه‌شاوه‌رزی و خواردنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری دابین ده‌كات، به‌ڵام ئاوه‌ڕۆی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر و شاری سه‌رده‌شت ده‌ڕژێته نێو ئه‌و به‌ندئاوه و مه‌ترسی له سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و شاره درووستكردووه. به‌رپرسانی شاری سه‌رده‌شت دانیان به‌وه داناوه كه ته‌سفیه‌خانه‌ی ئه‌و شاره ته‌نیا ٦٠٪ی ئاوی پێویستی خه‌ڵك پاك ده‌كاته‌وه و ٤٠٪ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئاوی پاكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.