ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری سه‌راوان له ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری له ئاست ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری سه‌راوان چه‌ند ڕۆژه زبڵ و خاشاكه‌كانی سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كۆ نه‌كردۆته‌وه و گیانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و به تایبه‌ت منداڵانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵك چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به شاره‌داریه‌وه گرتووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.