کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست گرانی كرێ تاكسی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست گرانی كرێ تاكسی 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ ئاسته‌ گران كردنی كرێ تاكسی ناڕازین و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نرخه‌كان كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كرێ تاكسی هه‌ندێك له‌ مه‌سیره‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌ و كێشه‌ و گرفتی بۆ خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ساز كردووه‌. هه‌روه‌ها هه‌ندێك مه‌سیریش وه‌كوو به‌هاران و گرێزه‌ نه‌رخه‌كه‌ی له‌ ٥ هه‌زاره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ٨ هه‌زار تمه‌ن و كرێ دووشان بووه‌ته‌ ٢٥ هه‌زار تمه‌ن له‌ حاڵێكدا داهاتی خه‌ڵك ڕۆژ له ‌دوای ڕووژ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شۆفێرانی تاكسیش ده‌ڵێن: نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستیه‌كانی ئۆتۆمبێل وه‌كوو قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی چه‌ند هێنده‌ گران بووه‌ و چی تر توانای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌ماوه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێك به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن.