به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به توڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، خه‌ڵكی شاری سنه له‌ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فریحی سالم بۆ منداڵه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: شارێكی ٧٠٠ هه‌زار كه‌سی ته‌نانه‌ت پاركێكی تایبه‌ت به‌منداڵانی نییه.
هاووڵاتییه‌ك له‌م باره‌وه ده‌ڵێت، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فریحی، منداڵه‌كانیان زۆترین كاتیان له‌ماڵه‌وه به‌سه‌ر ده‌بن و ناوێرین له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له كۆمه‌ڵگا، منداڵه‌كانمان بۆ هه‌ر شوێنێك بنێرین، ڕێژه‌ی تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو منداڵان و مێرمنداڵاندا چووه‌ته‌سه‌ره‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و داهاتووی منداڵه‌كانمان درووست كردووه.