ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی دێولان پاش به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایانی ئایینی ناوچه‌كه‌ش په‌یوه‌ستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بوون و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕی و داوای ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان كرد. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی تراكت دروشمه‌كانی “نا بۆ زیندان” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه.