ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام دژبه پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فوونی سابت و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد و جاده‌ی ده‌ڕه‌شار بۆ “میشخاس”یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین ڕۆژه هێڵی مۆبایلی شیركه‌ته‌كانی هه‌مراهی ئه‌وه‌ڵ و ئێرانسل له ناوچه‌ی میشخاس پچڕاوه و هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیی خه‌ڵك نییه. شاری میشخاس ڕێگای سه‌ره‌كی ئیلام بۆ شارستانه‌كانی به‌دره، ئابدانان و ده‌ڕه‌شاره به‌ڵام كه‌مترین خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی دابین كراوه و خه‌ڵكی ناڕازی ڕۆژی ڕابردوو به داخستنی ڕێگای ترانزیتی ئیلام بۆ ده‌ڕه‌شار ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشان دا.