کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی جیرۆفت له‌ ئاست كه‌م ئاوی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی جیرۆفت له‌ ئاست كه‌م ئاوی 1

دانیشتووانی شارستانی جیرۆفت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازیان، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ته‌نیا دوو ساعه‌ت ئاویان هه‌یه‌ و دانیشتووانی هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كان وه‌كوو شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌، ٤٨ بۆ ٧٢ ساعه‌تی به‌رده‌وام ئاویان نییه‌. هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان له‌ ئاوی لووله‌كه‌شی بێبه‌شن و ناچارن له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ ئاو دابین بكه‌ن.