دانیشتووانی به‌نده‌ری جاسك له ئاست دانه‌مه‌زراندنی هێزی كاری بوومی له شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌و دوورگه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستبه‌كاربوونی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی جاسك، به‌رپرسانی ڕژیم له دامه‌زراندنی هێزی كاری بوومی خۆیان بواردووه و ته‌نانه‌ت كرێكاری ساده‌یان له شاره‌كانی دیكه‌وه هێناوه. ناڕازیان ده‌ڵێن: پارێزگای هۆرمۆزگان باشترین هێزی كاری بسپۆڕی له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت بایه‌خیان پێ ناده‌ن.