ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی به‌لووچ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبه‌ران و برینداربوونی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ، له‌به‌رده‌م پاسگای شاری ڕیمدان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌رپرسی پاسكای ڕیمدان هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی ناڕازی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌هێنن، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كات. شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم سووختبه‌رێك به ناوی “ئه‌ڵڵابه‌خش كه‌لمه‌تی” به‌سه‌ختی بریندار كرا. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م پاسگاه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.