به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ئیداره‌ی به‌رقی سیستان و به‌لووچستان ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی قه‌بزی ساخته‌ی به‌رق گیرفانی خه‌ڵك تاڵان ئه‌كات.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیداره‌ی به‌رق نرخی قهبزهكانی تا ڕاده‌یه‌ك زیاد كردووه كه ناڕه‌زایه‌تی مه‌ئموورانی نووسینی كۆنتۆڕیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی مه‌ئموورانی ئیداره‌ی به‌رق، ڕێژه‌ی مه‌سره‌ف له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی له قهبزهكاندا نووسراوه یه‌ك ناگرێته‌وه و ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه به ئاشكرا دزی له خه‌ڵك ده‌كات.