ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “قورئان”ی بانه له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
بەپێی هواڵی گه‌یشتوو، خەڵکی شارۆچكه‌ی قورئانی بانە لە ڕێپێوانێک دا، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە هەوڵەکانی فەرمانداری و به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مڵك و ماڵه‌كانیان دەربڕی. جێگای ئاماژه‌یه كه مافیاکانی زەوی لە بانە بە هاوکاریی فەرمانداری ڕژیم دەیانەوێت دەست بەسەر زەویی ٧٠٠ ماڵدا بگرن به‌ڵام خاوه‌ن زه‌ویه‌كان تا ئێستا ڕێگه‌یان نه‌داوه و به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه و ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی.